داواکاری بۆ پشتگیرکردنی یاسایی / پارێزەر



بابەت: «بابەت : داواکاری بۆ هاوکاری یاسایی بێ بەرامبەر – پارێزەری موڵەت پێدراو کە ناوی لە لیستی دەزگای پەنابەریدا تۆمار کراوە.»
داوام بۆ هاوکاری یاسایی بێبەرامبەر هەیە بە پێ برگەی ٧١ ی پاراگرافی ،٣ لە یاسای .٤٦٣٦/٢٠١٩ (ا ١٦٩) بە پێی تایبەتمەندیەکان و پەیرەویەکانی لە برگەی یەکەم کۆتا ستونی . ١٢٢٠٥/٩.٩.٢٠١٦ بە بریاری وەزیری (فێک ب ٢٨٦٤) ،لە چوار چێوەی لێپێچینەوەی کاروبارە کارگێریەکان لە قۆناغی دووەمدا (برگە ٩٢ تا ٩٧ بە یاسای .٤٦٣٦/٢٠١٩) .
موڵەت پێدانی پارێزەر کە ناوی لە لیستی پارێزەرانی دەزگای پەنابەران تۆمار کراوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی<< هاوکاریکردنی یاسایی و نوێنەرایەتی کردنی پەنابەران لە دەزگای دووەمی پێداچوونەوەی پەنابەرێتی <<».
پێداچوونەوەی پەنابەرێتیدا موڵەت دەدەم مێ/نێڕ بە پارێزەر کە ناوی لە لیستی پارێزەرانی دەزگای پەنابەری تۆمار کراوە بۆ ئەم خاڵانەی خوراەوە کە پەیوەستن و ناویان هیندراوە / بۆ ئەوەی /بۆ هاوکاری کەیسەکەم ، بە پێی پرۆتۆکۆلی ،٣٦٨٦/١٩-٢-٢٠٢٠ هاوکاریکردنی یاسایی بۆ ئەو کەسانەی کە داوای پاراستنی نێودەولەتیان کردوە بە پێی بریاری وەزاری (ب ١٠٠٩) تا بتوانێت بە پێی ئەو بریارەی سەرەوە هەستێت بە هاوپێچکردنی هەموو بەڵگە فەرمی و کۆپیەکان کە لێم داواکراوە بۆ نوێنەرایەتی کردنم لە کاتی کاروبارە کارگێریەکانی پاراستنی نێودەوڵەتی لە بەشی دەزگای دووەمی پێداچوونەوەی پەنابەرێتیدا
بۆ ئەوەی لە جیاتی من هەستێت بە نوسینی یاداشتنامە و کرداری رەتکردنەوە دژ بە بریاری پەسەند نەکردنی داواکەم بۆ پاراستنی نێودەوڵەتی [ هاوپێچکراو لە گەل داواکاری مانەوەم لەم ووڵاتە دا )، وە نوێنەرایەتیم بکات بە ئامادەبوونی لە بەردەم لیژنەی بەرپرسیاریدا بە پێی یاسای .٤٦٣٦/٢٠١٩ ، هەر وەکوو چۆن گونجێنراوە و کاری پێدەکرێت لە لایەن دەزگای پێداچوونەوە لە رۆژکاتی هەڵسانگاندنی رەتکردنەوەکەمدا، ئەو رۆژکاتەی کە لە لایەن دەزگای پێداچوونەوەوە دیاری دەکرێت

با ئامادە بێت لە بەردەم لیژنەکەدا ، یاداشتنامە پێشکەش بکات، هۆکارەکانی دیکەی رەتکردنەوەکە دستنیشان بکات، وە پاش موڵەت پێدانی لە منەوە گەیاندنی هەموو ئەو بەڵگەنامە و زانیاریانەی کە پێویست دەکات، داوام وایە کە گفتوگۆکردن لە سەر کەیسەکەم بە داخراوی و پارێزراوی ئەنجام بدرێت، وە لە هەمان کاتدا رێگر بێت ئەگەر هاتوو گفتوگۆکردن لەسەر کەیسەکم بە ئاشکرایی ئەنجام بدرێت، داوای دوواخستن بکات و بۆ هەر جۆرە گۆرانکاریەك، هەستێت بە دەربرینی هەڵوێست و نارەزایەتی یاسایی خۆی، هەموو توانایەك و بە ئەنجامیەکی بخاتە کار لە جیاتی من لە بەردەم لیژنەی پێداچوونەوەی پەنابەران دا.

نێر/مێ پارێزەری بەرێزی ناوبراو بتوانێت کە بێتە هەموو نوسینگەکانی دەزگای پەنابەران لە ناوچەکان / نوسینگەی سەرەکی دەزگای پەنابەران یان هەر نوسینگەیەکی دیکەی دەزگا وە بتوانێت داوای / وەرگرتن یان کۆپی بەڵگەنامەکانی ناو دۆسیەکەم بە شێوەی ئیلکترونیەوە ( بە کۆپی شێوازی دیجیتالی ) بکات، بۆ ئەوەی لەقۆناغی ئیشوکارەکانی پەنابەرێتیدا نوێنەرایەتیم بکات.

لە کاتێکدا کە نوێنەرایەتی من دەکات بتوانێت بەشداری لە هەموو ئیشوکارەکانی قۆناغی دووەمی کاروبارەکانی پەنابەریدا بر ئامادەبوون لە دەزگا بەرپرسەکان ئەگەر چی بە راشکاوی ئاماژە بەو برگەیە نەکراوە.

واژووکەر ، لە کاتێدا ئەگەر هاتوو خۆی رەتکردنەوەی دژە بریارەکەی نەکردوە ، واتە ئیستنافی نە کردوە، ئەرکە لە سەری کە ئامادە بێت لەو رۆژ و کەتەدا کە لە لایەن ئەو کەسەی( واتا پەنابەرەکەی) کە موڵەتنامەکەی بۆ کردوە، واتە پارێزەرەکەی دەبیت ئامادە بێت بۆ ئەوەی خودی خۆی رەتکردنەوە( ئیستناف ) بکات دژ بە بریاری یەکەم کە وەرتگرتووە، واتە بریاری یەکەمی دوای چاوپێکەوتن ،بە پێی یاسای رەچاو پێکراوی برگەی .٧٨ پاراگرافی ٣ لە یاسای .٤٦٣٦/٢٠١٩ وەکوو چۆن گۆرانکاری تێدا کرا و کاریێێدەکرێت لە گەل برگەی ١١ یاسای ٤٦٨٦/٢٠٢٠. ئەگەر هاتوو کەسی داواکار لە بەر هەر هۆکارێکی ژیانیەوە نەیتوانی کە خۆی رەتکردنەوە بکات، لەو حالەتەدا ئەرکە لە سەری کە راستەوخۆ پارێزەرەکەی ئاگادار بکاتەوە / بۆ ئەوەی بتوانێت لە باتی تۆ رەتکردنەوەکە (ئیستناف)بکات، لە کاتێکدا ئەگەر هاتوو بەبێ هیچ هۆیەکی گرنگەوە پارێزەرەکەت ئاگادار نەکردەوە لە کاتی خۆیدا، ئەوا ڕێکارەکەی سەرەوە کاری پێدەکرێت کە لە بەرژەوەندی تۆدا نابێت، دەبێتە هەڵوەشانەوەی موڵەتنامەکە و چیتر پارێزەرەکە ئەرکی رەتکردنەوەکەی لە ئەستۆدا نامێنێت، لە هامان کاتدا پارێزەرەکە دەست بەرداری کارەکان دەبێت کە بە پێی موڵەتنامەکە رەچاو دەکرا.

واژوو کەر، لەم نوسراوەی سەرەوە تێگەیشتم کەبە زمانی خۆمە، وە دەڵێم کە تێگەشتم و رەزامەندم بە ناوەرۆکی موڵەتنامەکە و شێوە و ئەندازەی هاوکاریە یاساییەکە بە بێ بەرامبەر لە لایەن پارێزەرانی هاوکار و تۆمارکراوی دەزگای پەنابەری بە مەبەستی خزمەتگوزاری << پشتگیرکردنی یاسایی و نوێنەرایەتیکردنی پەنابەران لە قۆناغی دووەم لە دەزگای پێداچوونەوە >> .

لە کۆتایدا موڵەت دەدەم بە/ نێر/ مێ/ پارێزەری هاوکار و تۆمارکراوی دەزگای پەنابەران، کە دۆسیەکەم بگرێتە ئەستۆی خۆی، وە ووێنەی ( کۆپی) بەڵگەنامە و نوسراوەکانی ناو دۆسیەکەم بە شێوەی (دیجیتالیەوە ) وەربگرێت.